پۆليسی سلێمانی هۆکاری سست بەڕێوەچوونی لێکۆڵينەوەکانی ئاشکرا کرد

پۆلیسی سلێمانی
SNN
پۆليسی سلێمانی لە راگەيەندراوێکدا هۆکاری درەنگ کەوتنی لێکۆڵينەوەکانی ئاشکرا کرد و بۆ کەمی دادوەری لێکۆينەوەی دەگەڕێنێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە پۆليسی سلێمانی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: ئاسۆ شێخ تهها ، بهرێوهبهرى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى و وهفدێكى یاوهرى سهردانى دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانیان کردو لەلایەن دادوەر جاسم جهزا جافر ههورامییهوە پێشوازییان لێکرا .
راشيگەياند: له كۆبوونهوهیهكدا و لهسهر داواى بهرێوهبهرى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى داوا لە سەرۆکی دادگا کرا كه بەپێی توانا هەوڵبدرێت ژمارەی دادوەر و لێکۆڵەری دادوەری لە بنکەکانی پۆلیس زیاد بکرێت، چونکە کەمی دادوەری لێكۆڵینەوە و لێکۆڵەری دادوەری و زۆری ژمارەی داواکان بوونەتە هۆی خاو بەڕێوەچوونی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لە بنکەکانی پۆلیس.
ئاماژەی بەوەشکردووە: بەشێکی تری کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردنی ڕێکارەکانی ڕادەستکردنەوەی ئەو تۆمەتبارانەی کە لەدادگاکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق فەرمانی گرتنیان هەیە و لە هەرێمی کوردستان دەستگیر دەکرێن.
دادوهر جاسم جهزا جافر ههورامى ، سەرۆکی دادگا باسی ئەو ڕێکارانەی کرد و ڕایگەیاند: کە بەپێی ڕێنمایی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان و لیژنەی هەماهەنگی دادوەری نێوان هەرێم و ناوەند، ئەو تۆمەتبارانە پێویستە لە ڕێگەی دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵەوە ڕەوانەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بکرێنەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


