SNN
ئەمریکا هۆشداری دەداتە ڕوسیا کە ئەگەر ئۆکرانیا داگیربکات ئەوا ئەو بۆریە غازە دادەخات کە بڕیارە غازی ڕوسیا بۆ رۆژئاوای ئەوروپا بگوازێتەوە.
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای وڵاتەکەی ئەوەی خستەڕوو: “دەمەوێت زۆر ڕاشکاوانە قسە بکەم، ئەگەر ڕوسیا بە شێوەیەک لە شێوەکان ئۆکرانیا داگیربکات ئەوا بۆری غازی نۆرد ستریم 2 ناکەوێتەکار”.
ئەمریکا لای خۆیەوە تاوتوێی ئەم بابەتەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەڵمانیا کردووە، ئانالینا بایربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش لە وتارێکیدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی جەختی لەوەکردەوە کە لە ئەگەری داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن ڕوسیاوە سزایەکی قورس بەسەر ڕوسیا دەسەپێنن و پرسی بۆری غازی نۆرد ستریم 2 لەناو سزاکاندا دەبێت، بەڵام ئەوەشی وت کە لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ مۆسکۆ بەردەوامن.
لەلایەکی دیکەوە بەشێک لە وڵاتانی رۆژئاوا هۆشداری دەدەن لەوەی کە ئابووری ڕوسیا بکەنەئامانج.
ڕوسیا ئەگەرچی بە ڕاست و دروستی ئەوەی ئاشکرانەکردووە کە پلانی بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا داڕشتووە بەڵام دەیان هەزار سەربازی ڕوسی لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا کۆکراونەتەوە و ئەوەش گرژی لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا زیادکردووە.
لە ئێستادا بەهۆی ئەگەری ئەو داگیرکارییەوە، ترس و دڵەڕاوکێی زۆر لای هاووڵاتیانی ئۆکرانیا دروستبووە، لەسەر ئەوە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا دوێنێ وتارێکی پێشکەشکرد و داوای لە هاووڵاتیان کرد کە خۆیان تووشی دڵەڕاوکێ نەکەن بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خۆیان فریونەدەن کە وابزانن هەڕەشەکانی ڕوسیا ڕاستەقینە نین.
سەرۆکی ئۆکرانیا بە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی وت: “جەستەتان لە ڤایرۆس بپارێزن، هاوکات مێشکتان لە درۆ و دڵتان لە دڵەڕاوکێ بپارێزن”.
دمیترۆ کولێبا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیاش بەوە دڵخۆشی هاووڵاتیانی وڵاتەکەی دایەوە کە “ژمارەی سەربازانی ڕوسیا لەسەر سنووری ئۆکرانیا هێندە زۆر نییە کە لەتوانایاندابێت ئۆکرانیا بەو پانتاییەی کە هەیەتی داگیری بکەن”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



