بەشێکی دیکەی هاوکارییەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەشە ناوخۆییەکانی شارەزوور

SNN-عەلی حەمە سەعید
لە چوارچێوەی بەردەوامی گەیشتنی هاوكارییەكانی (بافڵ جەلال تاڵەبانی) بۆ بەشەناوخۆییەكانی خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان، ئەمڕۆ بەشێكی دیكەی هاوكارییەكان گەیشتە بەشەناوخۆییەكانی كوڕان و كچانی كۆلێژی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەكان لە قەزای شارەزوور كە لەپێداویستی هەنوكەیی ئەو بەشەناوخۆییانە پێكدین و گەیاندنی هاوكارییەكانیش بەردەوامی دەبیت.
سەربەست جەلال، یەكیك لە خوێندكارانی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی سەربەزانكۆی هەلەبجە لە قەزای شارەزوور بە SNNی ڕاگەیاند: تائێستا چەند كاروانیچك لە هاوكارییەكانی (بافڵ جەلال تاڵەبانی) گەیەندراوەتە كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی قەزای شارەزوور، ئەوەش لەدوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا بەنوێنەرایەتی خوێندكارانی كۆلێژەكەمان لەگەڵ ( بافڵ جەلال تاڵەبانی ) كۆبووینەوە و ناوبراو بەڵێنی ئەوەی پێداین سەرجەم كێشەو گرفت و پێداویستییەكانمان بۆ چارەسەر بكات و بەسوپاسەوە توانی ڕاستگۆبێت لەگەڵ بەڵێنەكەیدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ بەشێكی دیكەی هاوكارییەكان گەیشتە بەشەناوخۆییەكانی كوڕان و كچانی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكانی قەزای شارەزوور كە پێکهاتوون لە كۆمەڵێكی پێداویستی هەنوكەیی و گرنگ كە بریتی بوون لە 20 بتڵی غاز و 117 لۆكەری تایبەت بە هەڵگرتنی جل و بەرگی خوێندكاران و چەند پێداویستیەكی دیكەی تایبەت بەشە ناوخۆییەكان
ئەو خوێندكارەی كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەكانی سەر بە زانكۆی هەڵەبجە لە قەزای شارەزوور ئەوەشی خستەڕوو، ئەو لیژنەیەی كە سەرپەرشتی گەیاندنی هاوكارییەكان دەكات بۆ بەشەناوخۆییەكان بەڵێنی ئەوەیان پێداوین كە لەڕۆژانی داهاتوودا كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانمان بۆ دەنێرن كە بریتی دەبێت لەو پێداویستیانەی بۆ خۆمان داوامانكردووە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



