“ئەو رێككەوتنەی پارتی كردوویەتی درێژە ناكێشێت و لەكورت مەودادا زیانەكانی بۆ گەلی كورد دەردەكەوێت”

0
616

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات یەكێتی هێزێكی كاریگەری سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستانە و پەراوێزخستنی لەلایەن هەر هێزێكی دیكەوە كارێكی مەحاڵە، هاوكات جەختیش دەكاتەوە كە ئەو رێككەوتنەی پارتی و سەدرو حەلبوسی واژۆیان كردووە درێژەی نابێت و لە كورت مەودادا ئەنجامە خراپەكانی بۆ گەلی كورد و تەنانەت پارتیش دەردەكەوێت.  

 

لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لە رابردوو و لەئێستاشدا كاری سەرەكی یەكێتی ئەوە بووە كە یەكڕیزی گەلی كورد بپارێزین بەتایبەت لە بەغدا یەكدەنگبین بۆ ئەوەی بتوانین مافێكی زیاتر بۆ گەلەكەمان بەدەست بهێنین، بۆ ئەومەبەستەش پێمان باش بووە كە هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەیەكدەنگی بڕۆینە بەغدا، بەڵام بەداخەوە كە پارتی بە بێ‌ گوێدانی بەرژەوەندییەكانی گەلەكەمان تاكلایەنانە ڕێككەوتنێكی واژۆكردووە كە ناوەڕۆكەكەی شاراوەیە و نازاندرێت چ دەستكەوتێكی تیدایە بۆ گەلەكەمان.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ریككەوتنەی پارتی لەگەڵ سەدرییەكان و حەلبوسی لەسەری ڕیككەوتوون، بە بێ‌ ئاگاداری یەكێتی بووە و پارتی تاكلایەنانە بوو ڕێككەوتنە هەستاوە، بۆیە ئەو سێ لایەنەی رێككەوتنیان كردوە لایەنی هەڵویستن و رێككەوتنەكەشیان بەردەوام نابێت و شەش مانگی داهاتوو دەردەكەوێت ئەو رێككەوتنە زیانی بۆ هەرێمی كوردستان و خودی پارتیش هەبووە.

 

ڕێككەوتنەكەی پارتی و سەدرو حەلبوسی لەكاتێكدایە كە پارتی هەمیشە بانگەشەی ئەوەی دەكرد كە حەزیان لە یەكڕیزی گەلی كوردە و نایانەوێت یەكڕیزی ماڵی كورد تێكبدەن، بەڵام لەناكاو تەنها لەپێناو بەدەستهێنانی چەند پلەوپۆستێك ئەو یەكڕیزییەی نێوماڵی كورد لای پارتی بووە بڵقی سەرئاو و پێچەوانەی ئەو باگەشانەی كاری بۆدەكرد ڕێككەوتنی ژێربیژێری واژۆكردووە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this