تا ئێستا سەرۆکی حکومەت بەڵێنەکەی لەبارەی گەرمیان نەبردووەتەسەر

گەرمیان
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت سەدانی ئیدارەی گەرمیانی كرد و بەڵێنی خەرجكردنی بری 16 ملیار دیناری دەركرد بۆ ئیدارەی گەرمیان، بەڵام تائێستا ئەو بڕە پارەیە خەرجنەكراوە، هاوكات تائێستاش 64 پرۆژەی تەواونەكراوە لە ئیدارەی گەرمیان بوونیان هەیە كە بۆ تەواوكردنیان پێویستی بە 383 ملیار دینار هەیە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە لە ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی پلاندانانەوە دەست SNN کەوتوون، تا ئێستا بڕی ئەو 16 ملیار دینارە نەگەیشتووەتە دەست ئیدارەی گەرمیان كە لەكاتی سەردانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو بەڵێنیدا بوو بە خەرجكردنی بۆ تەواوكردنی پرۆژە ڕاگیراوەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان.
ئاماژە بەوەشكراوە، تائێستا 64 پرۆژەی تەواونەكراو لە سنوری ئیدارەی گەرمیان بوونیان هەیە و كاركردن تیایاندا ڕاگیراوە كە خۆیان دەبینێتەوە لە پرۆژەكانی بواری ئاو، رێگەوبان، تەندروستیی و چەند بوارێكی دیكەی خزمەتگوزاری، هاوكات ئەو پرۆژە تەواونەكراوانەی گەرمیان پێویستیان بە بڕی 482 ملیار دینارە، بەڵام تائێستا تەنها نزیكەی 99 ملیار دیناری بۆ بەڵێندەران خەرجكراوە، بۆیە بۆ تەواوكردنی ئەو پرۆژانە پێویستیان بە زیاتر لە 383 ملیار دینار دەبێت.
هاوکات تائێستا رێكار و شێوازی خەرجكردنی ئەو پارەیەی كە سەرۆكی حكومەت بەڵێنیدا بوو بۆ ئیدارەی گەرمیان خەرجبكات، نەگەیشتووەتە ئیدارەی گەرمیان و پرۆژەكانیش نەكەوتوونەتە كار، هاوكات ئەو كۆمپانیایانەی پرۆژەكانیان تەواو نەكردووە ئامادەنین كار بكەن تا حكومەت پارەیان بۆ دابیندەكات چونكە چەندین ساڵ كاریان كردووە، بەڵام شایستە داراییەكانیان وەرنەگرتووە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش



