
گەرمیان
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەرپرسی پرۆژەكان لە رێكخراوی هاوكاریی ئەڵمانی ئاماژە بەوەدەكات كە “بەهۆكارێكی نادیار ئۆفیسی ڕێكخراوەكەمان لە قەزای كفری سەربە ئیدارەی گەرمیان سووتێندرا كە زیانی 60 هەزار دۆلار بەو ئۆفیسە گەشتووە و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە”.
هونەر فەخرەدین، بەرپرسی پرۆژەكان لە رێكخراوی هاوكاریی ئەڵمانی، بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆكارێكی نادیار شەوی رابردوو ئۆفیسەكەمان کە باڵەخانەیەكی حكوومیە، لە تەنیشت بنكەی ئاگركوژێنەوەی قەزای كفری سووتێندراوە بەجۆرێك ئۆفیسەكە بە تەواوەتی سووتاوە و كتێبخانەیەكی گەورە و هۆڵی سیمینار بە هەموو پێداویستییەكانەوە و ژمارەیەكی زۆر فەرشی تایبەت كە بۆ چالاكی كڕابوو لەگەڵ هەموو پێداویستییەكانی دیكە سووتێندراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە ڕێكخراوەكەمان لە هەموو بوارێك چالاكی دەكەین، گومانمان لە كەس نییە، زیانە مادییەكان مەزەندە دەكرێت بە 60 هەزار دۆلار، پۆلیس دەستیكردووە بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە، تا ئێستا كەس لەسەر ئەو تاوانە نەگیراوە.
ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی لە زۆربەی شار و شارۆكەكانی هەرێمی كوردستان ئۆفیسی هەیە، تێدا چالاكی جۆراوجۆر پێشكەشی سەرجەم توێژەكانی كۆمەڵگە دەكات، لە ساڵی 2014 چالاكییەكانیان لە هەرێمی كوردستان دەست پێ كردووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


