لەسەر مامۆستایانی وانەبێژ بانگهێشتی وەزارانی دارایی و پەروەردە دەكرێت بۆ پەرلەمان

پەرلەمانی کوردستان
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات “مامۆستایانی وانەببێژ توێژێكی زۆر ستەملێكراونو مافی خۆیانە وەڵامی داواكاریان بدرێتەوە بەڵام تائێستا حكومەت وەڵامی داواكارییەكانی نەداونەتەوە، بۆیە لەڕێگەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە داوادەكەین وەزیرانی دارایی و پەروەردە بێنە كۆبونەوەیەكی پەرلەمان”.
عەبدولستارمەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: مامۆستایانی وانەببێژ توێژێكی زۆر ستەملێكراون و مافی خۆیانە وەڵامی داواكاریان بدرێتەوە، بەڵام تائێستا حكومەت وەڵامێكی ئەرێنی نەداونەتەوە، بۆیە ئێمە لەفراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری چەندین پرسیارمان ئاراستەی وەزیری پەروەردەو وەزیری دارایی كردوەو هەروەها بەژمارەی یاسایی ئەندامان داواكراوە كە دانیشتنێكی پەرلەمان تایبەت بكرێت بەئامادەبونی هەردوو وەزیر سەبارەت بە بەهەمیشەییكردنی مامۆستایانی وانەبێژ.
ئاماژەی بەوەشكرد، داواكارین كە فشاربكرێت لایەنی پەیوەندیدار هەستێت بەهەمیشەییكردنی مامۆستایانی وانەبێژ، چونكە مامۆستایانی وانەبێژ بەگشتی بارگرانیەكی زۆر ناخەنە سەر حكومەت لەكاتێكدا لە ئێستادا باری دارایی حكومەت زۆرباشە.
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، چەندینجار یاداشتمان داوەو داكۆكی زۆرمان كردوەو بەردەوامیشدەبین، ەوڵدەدەین هەفتەی داهاتوش بەدواداچونو یاداشتێك لەوبارەیەوە بەرزبكەینەوە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
8 hours لهمهوپێش



