
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە ساڵی ڕابردوو چەند جارێك بزوتنەوەی ئیسلامی ئامادەكارییان تەواوكرد بۆ بەستنی كۆنگرەی حزبەكەیان، بەڵام دواجار بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەتواندرا كۆنگرە ببەستن، بەڵام لەئێستادا سەرجەم ئامادەكارییەكان تەواوبوون بۆ ئەوەی لە 5/2/2022 كۆنگرەی 12 ی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەبچێت و هاوكات كەسی یەكەمی حزبەكەش دەگۆڕردرێت، SNNیش كاندیدی بەهێز بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕابەری گشتی ئەو حزبە ئاشكرا دەكات.
عەلی حاجی زەڵمی، ئەندامی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان، بەSNNی ی راگەیاند: لەدواین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی شوراو سەركردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی بڕیاردرا كە 5/2/2022 بەبەشداری 400 ئەندام و لە شاری هەولێر بزوتنەوەی ئیسلامی كۆنگرەی 12 ببەستێت، هاوكات لەكۆنگرەكەدا سەركرایەتییەكی نوێ هەڵدەبژێردرێت و بزووتنەوەی ئیسلامی نوێبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت و كۆمەڵێك گۆڕانكاری بنەڕەتی لە بەرپرسی ئۆرگانە جیاوازەكانی بزوتنەوە دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕابەری گشتی ئێستای بزوتنەوەی ئیسلامی ( عیرفان عەلی عەبدولعەزیز) خۆی هەڵنابژێرێتەوە بۆ ڕابەری گشتی بەوەش كەسی یەكەمی حزب دەگۆڕدرێت و لەناو كۆنگرەش هەر كەسێك ئازادە كە خۆی بۆ ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی كاندید بكات بەمەرجێك ئەو مەرجانەی تێدابێت كە دانراون بۆ ئەوكەسەی كە دەبێتە ڕابەری گشتی كە دەبێت بەلایەنی كەم دووخول ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوە بووبێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN لەئێستادا تەنها ( كامیل حاجی عەلی) بەرپرسی دەستەی كارگێڕی بزوتنەوەی ئیسلامی خۆی پاڵاوتووە بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕابەری گشتی و بەهێزترین كاندیدە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، هاوكات هەرچەندە ( ئیحسان عەلی عەبدولعەزیز) برای ڕابەری ئێستای بزوتنەوەش بەنیازی خۆپاڵاوتنە بەڵام بەهۆی ئەوەی مەرجەكانی خۆپاڵاوتنی تێدانییە ناتوانێت خۆی بپاڵێوێت بۆ وەرگرتنی پۆستی رابەری گشتی.
بزووتنەوەی ئیسلامی حیزبێكی سیاسیی ئیسلامییە و كار بۆ چەسپاندنی پەیڕەوكردنی شەرعی ئیسلام دەكات، لە ساڵی 1987 لەلایەن ژمارەیەك پیاوی ئایینی بە سەركردایەتیی مەلا عوسمان عەبدولعەزیز لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان دامەزراوە و یەكەم حیزبی ئیسلامیی چەكدار بووە لە باشووری كوردستان، بەڵام ئێستا دەستبەرداری چەك بووە هاوكات بزوتنەوەی ئیسلامی لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستان خاوەن نۆ مەڵبەندە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


