هەڵوێستی حكومەتی هەرێم لەبارەی ئەگەری ڕاگرتنی 200 ملیارەكەی بەغدا

0
2430

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەنوسراوێك داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد تا 1/3/2022 سەرجەم ژمێرە كۆتاییەكانی ساڵی رابردوو لەگەڵ بەغدا پاكتاو بكات، بە پێچەوانەوە ناردنی 200 ملیار دینارەكە ڕادەگیرێت، بەرپرسیی باڵای وەزارەتی دارایی جەخت لەوەدەكاتەوە دەبێت ئەو نوسراوەی حكومەتی عێراق بە هەند وەربگرین و هەر لەئێستاوە دەستمان بەوكارە كردووە كە عێراق داوای كردووە.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی نوسراوێكی ئاراستەی حكومەتی هەرێم كرد كە تیایدا هاتووە، بەپێی بڕیاری ژمارە 8ی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە ساڵی 2022، لەسەر پێشنیازێكی بەپەلەی وەزیری دەرەوەی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە دوو لە 11/1/2022 بڕیار درا كە وەزارەتی دارایی بڕی 200 ملیار دینار بۆ شایستە دارایی و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی كانوونی دووەم خەرج بكات، هاوكات دیوانی چاودێری دارایی وردبینی لە داتاكانی تایبەت بە داهاتە دەستكەوتووەكانی نانەوتییەكان دەكات، ئەوەش بەهاوئاهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان بەمەرجێك تا 1/3/2022 ئەو كارە ئەنجام درابێت، بە پێچەوانەوە ناردنی 200 ملیارەكە ڕادەگیرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئیمە لە وەزارەتی دارایی ئەو نوسراوەی ئەنجومەنی وەیرانی عێراق بەهەند وەردەگیرن و زۆریش گرنگە كە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمیش بەهەمان شێوە حساب بۆ ئەو نوسراوە بكات و كاتێكی زۆریمان لەبەردەستدا نییە، بۆیە بەدڵنیایەوە ئەمجارە حكومەتی عێراق سورە لەسەر ڕاگرتنی ناردنی ئەو 200 ملیار دینارە ئەگەر وەڵامێكی دروستیان نەدرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، نوسراوێكی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمان بەدەست گەیشتووە كە لە رۆژی 2/1/2022، لەڕێگەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمەوە ئاگاداركراوینتەوە، كە هەریەك لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕگەی (ئەلف)ی مادەی 11ی بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی دارایی 2021 جێبەجێ بكەن لەبارەی كۆی داهاتی نەوت بۆ ساڵی 2021 لەسەر بنەمای بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا، بۆیە لەئیستادا ئێمە سەرقاڵی ئەوەیەن كە وەڵامی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بدەینەوە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بۆ مانگی شوبات عێراق 200 ملیار دینارەكە دەنێرێت، بەم بۆمانگی ئازار نازانین دەینێرێت یاخودنا، چونكە عێراق بەردەوامی ناردنی ئەو 200 ملیار دینارەی بەستووەتەوە بە ناردرنی سەرجەم ژمێرە كۆتاییەكانی ساڵی رابردوو لەگەڵ بەغدا پاكتاو بكات تا/3/2022، بۆیە نازانین كە دەتوانین ئەو وادەیە ئەو كارە بگرێت یاخود نا.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this