نەوەی نوێ: بە مەرج کانديدەکەمان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەکشێنينەوە

SNN
شاسوار عەبدولواحيد سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا رايگەياند: ئەگەر بێت و هەر لایەنێک لە یەکێتی و پارتی پڕۆژە یاساکەمان جێبەجێ بکەن ئامادەین کاندیدی خۆمان بکشێنینەوە و دەنگ بدەین بە کاندیدەکەی ئەوان.
ئاماژەی بەوەشکرد، نەوەی نوێ ئامادەیە هەموو دەنگ و کورسییەکان بدات بە هەر لایەنێکی دەسەڵات ئەگەر بێت و مەرجەکانی نەوی نوێ جێبەجێ بکات کە داواکاریی هاوڵاتییانی هەرێمن.
مەرجەکانی نەوەی نوێ ئەمانەن:
یەکەم: دەستبەجێ هەرزانکردن و ئاساییکردنەوەی نرخی غاز و نەوت و بەنزین و پێداویستییەکانی هاوڵاتییان، وتیشی، “دەبێت پێش هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار جێبەجێ بکرێن.”
دووەم: لابردنی باج و گشت رسوماتە حکومییەکان و رسوماتی کۆمپانیاکان لەسەر دوکاندار و هاوڵاتییان.
سێیەم: ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کاتی خۆیدا و پێکهێنانی کۆمسیۆنێکی بێلایەن.
چوارەم: کردنەوەى کارتى بانکى بۆ فەرمانبەران و دەستپێکردنەوەى پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران یەکێکە لە مەرجەکانمان
پێنجەم: رەخساندنى هەلى کار بۆ دەرچووە دانەمەزراوەکان.
شەشەم: گەڕانەوەی موچە پاشەکەوتکراوەکان.
حەوتەم: هاوتاکردنى موچەى پێشمەرگە و خانەنشینان لەگەڵ عێراق کە پێویستە لەناو بەرنامەی کاری حکومەتی عێراقدا جێگیر بکرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


