“بۆ تەندروستی خۆتان ئەو گۆشتانە مەکڕن کە لەسەر شەقام و کۆڵانەکان هەیە”

فرۆشتنی گۆشت لەسەر شەقام
SNN
قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگەیاند: ئه‌و گۆشته‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێت شیاوی خواردن نییه و هۆشیاری به دوكانی گۆشت فرۆشه‌كان له هه‌بونی گۆشتی بێمۆر و قیمه‌كراو ده‌دات ده‌ڵێت “شوێنه‌كه رووبه‌ڕووی داخستن ده‌كرێته‌وه”.
شۆڕش كه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه‌ی چواری قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە ڕایگه‌یاند: به‌هۆی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و فرۆشتنی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، لیژنه‌كه له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆ و شه‌قامی كانی با_ی شاری سلێمانی به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و پۆلیسی فریاكه‌وتن (104)ـی سلێمانی ده‌ستییان به‌سه‌ر چوار ئاژه‌ڵی سهربڕدراودا گرتوه.
وتیشی، ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له كۆڵان و شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه نه‌كراوه، شوێنی سه‌ربڕین و فرۆشتن گۆشته‌كه‌ش مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری تێدا نییه، بۆیه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه.
ڕوونیكرده‌وه، ئه‌و كوشتارگانهی له‌لایه‌ن دكتۆر و كه‌سانی شاره‌زای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، پێش سه‌ربڕین و دوای سه‌ربڕین، پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن تا بزانرێت ئاژه‌ڵه‌كه بۆ سه‌ربڕین شیاوه، دواتریش بۆ دڵنیابونه‌وه له ته‌ندروستی گۆشته‌كه بۆ خواردن، پشكنینێكی دیكه بۆ گۆشته‌كه ده‌كرێته‌وه پاشان مۆر ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئاژه‌ڵه سه‌بڕدراوه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كراون بۆ له‌ناوبردن و ته‌واوی ئه‌و پێداویستیانه‌ی له‌و پیشه‌دا به‌كارهێنراون له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه له‌ناوده‌برێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه كه هاوكات نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانییه داوا له هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات: بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و خێزانه‌كانیان ئه‌و جۆره گۆشته مه‌كڕن له شه‌قام و كۆڵانه‌كان به‌ده‌ر له رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری سه‌رده‌بڕرێن و ده‌فرۆشرێن، له‌كاتی هه‌بونیدا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئاگادار بكه‌نه‌وه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


