“پارتی بەو دەنگە ساختەكارییانەی كە هیناویەتی تووشی واهیمەی خۆبەگەورەزانی و بووە و باجەكەشی دەدات”

بێستون سابوراوایی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا بەشێكی زۆری شیەعە و سونەكان لەگەڵ ئەوەدان كە پۆستی سەرۆككۆمار لە دەستەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بمینیتەوە چونكە ئەوە لە بەرژەوەندی عێراق و هەرێم دەزانن، هاوكات پارتی بەهۆی ئەو دەنگە ساختەكارییانەی كە هێناویەتی تووشی واهیمەی خۆبەگەورەزانین بووە بەڵام باجەكەی دەدات.
بێستون سابوراوایی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشمانیی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو سیاسەتە هاوسەنگەی یەكێتی و خودی د. بەرهەم ساڵح گرتوویانەتەبەر لە ماوەی چوارساڵی ڕابردوودا لە ئیستاشدا بەشێكی زۆری شیعە و سونەكان بە گرنگی دەزانن كە پۆستی سەرۆككۆمار هەر لە دەستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بمێنیتەوە چونكە پێیان وایە ئەوە لە بەرژەوەندی عێراق و هەرێمی كوردستانیشدایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە بە مافی خۆمانی دەزانین كە پۆستی سەرۆككۆمار لە دەستی یەكێتی بمێنێتەوە بۆ ئەومەبەستەش هەموو هەوڵێكمان دەخەینەگەڕ، ئەوەش نەك تەنها لە پێناو بەرژەوەندی یەكێتی بەڵكوو لەپێناو بەرژەوەندی گشتی گەلەكەمان و ئەو كێشانەی لەناوچە دابڕێندراوەكان و هەرێمی كوردستانیش هەیە لەو رێگایەوە چارەسەریان بكەین.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، پارتی بەو دەنگە ساختەكارییانەی كە لە هەڵبژاردنەكان بەدەستی هێناوە تووشی واهیمەی خۆبەگەورەزانین بووە و هەموو هەوڵێكی بۆ بەدەستهێنانی پلەوپۆستە بەبێ لە بەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەكانی گەلەكەمان، بەجۆرێك حەزیان لە پلە و پۆستە كە ئەگەر سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆككۆمار و سەرۆك وەزیرانیشیان بدەنێ وەریدەگرن بە بێ ئەوەی بیر لەچارەنوسی گەلەكەمان بكەنەوە.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 hours لهمهوپێش



