هاتووچۆی هەرێميش کارتی ڤاکسين دەکاتە مەرجی رايکردنی مامەڵەی هاووڵاتيان

SNN-عەلی حەمە سەعید
داوای ئەوەی هەریەكە لە فەرمانگەكانی دادنوسی و كارەبا و شارەوانی لەپارێزگای سلێمانی بوونی كارتی ڤاكسینیان كردووە بە مەرج بۆ رایكردنی مامەڵەی هاووڵاتیان، وابڕیارەكە لەسەرەتای مانگی داهاتووشەوە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆی پارێزگاكانی هەرێمیش بوونی ئەو كارتە بكەن مەرج بۆ ڕایكردنی مامەڵەی هاووڵاتیان.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، ئاگاداری هاووڵاتییان دەكاتەوە كە لەكاتی سەردانیان بۆ ناو شارەوانیی سلێمانی پێویستە كارتی ڤاكسینیان پێ بیت، ئەو بڕیارەش لەپێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گشتییە و بەپێی ڕێنوێنی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا جێبەجێ دەكرێت.
ئەو داواكارییەی سەرۆكایەتی شارەوانی لەهاووڵاتیان لەكاتیكدایە كە پێشتریت هەریەكە لە فەرمانگەكانی داد و دادنووسی و كارەبا لە پارێزگای سلێمانی، هەبوونی كارتی ڤاكسینیان كردە مەرج بۆ سەردانیكردنی هاووڵاتیان بۆ ئەو فەرمانگانە و ڕایكردنی مامەلەكانیان.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN وابڕیارە كە لەسەرەتای مانگی داهاتووشەوە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆی سەر بە پارێزگاكانی هەرێم بە هەمان شێوە بوونی كارتی ڤاكسین بەهاووڵاتیان بكەن بە مەرج بۆ ڕایكردنی مامەڵەی نوێكدنەوەی ساڵانە و گواستنەوەی خاوەنداری ئۆتۆمبێل و نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری و هەر كاروبارێكی دیكەی تایبەت بە هاتووچۆ.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


