
SNN
سەرۆکی ئەمریکا، رايگەياند: لە ئایندەیەکی نزیکدا سەربازانی ئەمریکی دەنێرێتە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە رۆژهەڵاتی ئەورووپا.
جۆ بايدن سەرۆکی ئەمريکا رايگەياند: دوای سەردانەکەی بۆ شاری پیتسبرگ سەر بە ویلایەتی پەنسلڤانیا و لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ واشنتۆن، دەربارەی گرژییەکانی سەر سنووری رووسیا-ئۆکراینا لە لێدوانێکی رۆژنامەنوسيدا رايگەياند: لە ئایندەیەکی نزیکدا سەربازانی ئەمریکی دەنێرێتە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ.
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکدا دەربارەی ئەوەی کە “ئایا بڕیاریان داوە لەسەر ئەوەی کەی سەربازانی ئەمریکا بنێرنە رۆژهەڵاتی ئەورووپا؟” بایدن رایگەیاند “لە ئایندەیەکی نزیکدا سەربازانی ئەمریکی دەنێرینە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە رۆژهەڵاتی ئەورووپا”.
پێشتریش جۆن کیربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لە 24ی کانوونی دووەمدا ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە دژ بە هەر رەوشێکی چاوەڕواننەکراو لە قەیرانی ئۆکراینا و پشتیوانی کردنی هێزی ناتۆ، هەشت هەزار و 500 سەربازیان خستووەتە باری ئامادەباشییەوە.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
16 mins لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
16 mins لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9 hours لهمهوپێش



