وەزارەتی کارەبا لە بارەی ئەمپێرەکانی پێوەری زيرەک روونکردنەوە دەدات

پێوەری زیرەکی کارەبا
SNN-عەلی حەمە سەعيد
وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕەتیدەکاتەوە کارەبای نیشتیمانی بەپێی پێوەری زیرەک کەمتر بێت لە 30 ئەمپێر و دەڵێت “ئەو ماڵانەی کە هەست دەکەن کەمترە لەو بڕە پێدەچێت کێشە لە کارەبای ماڵەکەیاندا هەبێت”.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: “بڕی ئەو کارەبا نيشتيمانييەی دەدرێت بە هاووڵاتيان 36 هەزار و 200 واتە کە دەکاتە 30 ئەمپێر، ئەو بڕەش پێشتر 40 ئەمپێر بووە بەڵام بەهۆی زۆری خواست کەمکراوەتەوە”.
وتیشی “ئەو هاووڵاتيانەی هەست دەکەن پێش ئەوەی 30 ئەمپێر بەکاربهێنن پێوەری ماڵەکەيان دەکوژێتەوە، ئەوا ڕەنگە کێشە لە کارەبای ماڵەکەیاندا هەبێت و پێویستە چاکی بکەن، ئەگەر هەر چاک نەبوو ئەوا دەتوانن پەیوەندی بە تیمەکانی کارەباوە بکەن و دەچن بەدەمیانەوە بۆ دۆزینەوەی کێشەکە.”
ئومێد ئەحمەد راشيگەياند: “ئەو بڕیارەش کە دەرکرا و کارەبا لە 40 ئەمپێرەوە کەمکراوەتەوە بۆ 30 ئەمپێر کاتييە و بەهۆی ئەو دۆخەی کەشوهەواوە بوو و تەنها بۆ ئەم مانگە وا دەبێت، دوای 28 ڕۆژی دیکە وەک خۆی لێدەکرێتەوە و دەبێتەوە بە 40 ئەمپێر”.
سەبارەت بە بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا و خواستیش دەڵێت “بڕی بەرهەمهێنان سێ هەزار و 700 مێگاواتی تێپەڕاندووە و خواستيش حەوت هەزاری تێپەڕاندووە”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
6 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
6 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15 hours لهمهوپێش



