لە ماوەی 16 ساڵی ڕابردوودا زۆرترین پرۆژە لە هەولێر و كەمترینیش لە هەڵەبجە جیبەجێكراون

0
605

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەماوەی 16 ساڵی ڕابردوودا بە بڕی 62 ملیار دۆلار 964 پرۆژەی ستراتیژی و جۆراو جۆر لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان جیبەجێكراون، زۆرترین پرۆژە لە پارێزگای هەولێر جێبەجێكراوە كە 451 پرۆژەیە و كەمترینیش لە پارێزگای هەڵەبجەیە كە تەنها چوار پرۆژەیە، جێگری پاریزگاری هەڵەبجەش دەڵێت پارێزگاكەیان لەلایەن حكومەتەوە پەراوێزخراوە.

 

بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونانەی كە SNN كردوویەتی و بەپشت بەستن بەو ئامارانەی كە لە دەستەی وەبەرهێنەرانی كوردستان دەستی كەوتوون ئەوە خراوەتەروو، لە ماوەی 16 ساڵی ڕابردوودا تا ئێستا لە هەموو كەرتە جیاوازەكاندا بە بڕی 62 ملیار دۆلار وەبەرهێنان ئەنجامدراوە هەر لەو ماوەیەشدا 964 پرۆژە خراونەتە بواری جێبەجێكردنەوە بەجۆرێك كە لەپارێزگای هەولێر زۆرترین پرۆژە جێبەجێكراوە بریتین لە 451 پرۆژە، هەروەها لە پارێزگای سلێمانی 215 و لە پرێزگای دهۆك 261 پرۆژە و لە ئیدارەی گەرمیان 33 پرۆژە و لە ئیدارەی راپەڕین 17 پرۆژە و هاوكات كەمترین پرۆژەش لە هەڵەبجە جیبەجێكراون كە تەنها چوار پرۆژەی وەبەرهێنانن.

 

هەر بە گوێرەی ئامارەكان، ئەو 964 پرۆژەیە بڕی 62 ملیار دۆلاریان بۆ تەرخانكراوە لەو بڕە پارەیەش  37 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری لە هەولێر خەرجكراوە بووە كە 451 پرۆژەی پێ جێبەجێكراوە، 38 هەزار دۆنم زەوییان بۆ تەرخان كراوە، بەڵام تەنها بەهای بڕی 16 ملیار و 650 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان كراوە كە 215 پرۆژەی تێدا كراوە و 16 هەزار و 500 دۆنم زەوییان بۆ تەرخان كراوە، هاوكات لە پارێزگای دهۆك بە بەهای 117 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانی تێدا كراوە كە بۆ 260 پرۆژەر بووە و 17 هەزار و 500 دۆنم زەییان بۆ تەرخان كراوە.

 

كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە چەندین جار بە نوسراوی فەرمی حكومەتمان لە بوونی كەموكورتییەكان و دواكەوتنی جیبەجێنەكردنی پرۆژەو هەروەها خەرنەكردنی پارە بۆ تەواوكردنی پرۆژە تەواوەنەكراوەكانمان ئاراستەی حكومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان كردووە، بەڵام بەداخەوە حكومەت بەمەبەست هەڵەبجەی پەراوێزخستووە و وەك پێویست نەهاتووە بەەم چارەسەر كردنی گرفتەكانی ئەم پارێزگایەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this