
SNN
بڕیاردرا بەوەی مووچەی شەھیدانی شەڕی داعش لەڕێگەی بەرێوبەرایەتییە گشتییەکانی وەزارەتی کاروباری شەھیدانەوە لە خەزینەکانی حکوومەت وەربگیرێت .
بە گوێرەی بڕیارێکی نوێ، لە چوارچێوەی پەیڕەو و ڕێنماییەکانی یاسای چاکسازیدا ھەماھەنگی لە نێوان وەزارەتی پێشمەرکە و وەزارەتی کاروباری شەھیدان و وەزارەتی ناوخۆدا کراوە بە مەبەستی گواستنەوەی شەھیدان و ڕێکخستنیان لە وەزارەتی کاروباری شەھیدان و، وەکوو قۆناغی یەکەم دۆسیەی شەھیدانی شەڕی داعش پاش پشکنین و وردبینی و ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران گواسترایەوە بۆ وەزارەتی کاروباری شەھیدان.
بە گوێرەی بڕیارەکە بۆ مانگی یەکی ئەمساڵ مووچەکانیان، لە بەڕێوبەرایەتییەکانی شەھیدانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک دابەش دەکرێت.
هاوکات بە ھەمان ڕێکاریش دۆسیەی شەھیدانی وەزارەتی ناوخۆش لە دوو ھەفتەی داھاتوودا ڕێکاری پێویستیان بۆ دەگیرێتە بەر، بۆ ئەوەی لە مانگەکانی داھاتوودا ئەوانیش بگوازرێنەوە سەر وەزارەتی کاروباری شەھیدان و دۆسیەکانیان ڕێک بخرێت.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 hours لهمهوپێش



