
وێنەی کێڵگەیەکی نەوت فۆتۆ: گووگڵ
SNN
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوت خاوی برێنت بەرزبوونەوەی بەخۆوە بينی، يەک بەرميل بە 91 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابوورييەکان: نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکە يەک دۆلار بەرزبووەتەوە، نەوتی برێنت 91 دۆلاری تێپەڕاندووە و نەوتی خاوی ئەمريکيش بە 87 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی بۆچوونی شارەزايانی ئابووری: هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەڵکشانی گرژييەکانی نێوان روسيا و ئۆکرانيايە، ئەوەش بەتايبەت دوای ئەوەی جۆ بايدن هەرەشەی لە روسيا کرد بەوەی ئەگەر بێت و جموجۆڵەکانی لە سنووری ئۆکرانيا نەوەستێنێت سزای ئابووری بەسەر مۆسکۆدا دەسەپێنێت.
لە بەرامبەردا، سەرکردەکانی رۆژئاوا ئامادەکاری سەربازی چریان کردووە و پلانیان بۆ پاراستنی ئەوروپا لە قەیرانی وزە هەیە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


