بە بەهای زیاتر 8ملیار دۆلار عێراق لە مانگی رابردوودا نەوتی فرۆشتووە

0
669

SNN

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، 1ی شوبات، وەک مانگەکانی رابردوو بۆ ئەم مانگەش داهاتی فرۆشتنی نەوتی عێراقی بۆ مانگی کانوونی دووەم لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆ-وە بڵاوکردەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند لە مانگی رابردوودا عێراق (99) ملیۆن (286) هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، کە داهاتەکەی گەیشووەتە 8.27 ملیار دۆلار، لە مانگی رابردوودا عێراق بۆ هەموو رۆژێک (3) ملیۆن و(203) هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە کە نرخی هەر بەرمیلێک 83 دۆلار و 24 سەنت بووە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this