پەرلەمانتارانی سەدریش نیگەرانن لە كاندیدكردنی هۆشیار زێباری

هۆشیار زێباری
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەو بانگەشەی پارتی دەیكات بەهۆی ڕێكەوتنیان لەگەڵ دوو لایەنی تر كە كاندیدەكەیان بۆ پۆستی سەرۆككۆمار براوە دەبێت تەنها هەڵای ڕاگەیاندنەو كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بەو ئاسانیە ئەنجام نادرێت هاوكات پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدریش نیگەرانن لە كاندیكردنی هۆشیار زێباری بەهۆی بوونی مەلەفی گەندەڵییەوە.
كەریم شوكور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فڕاكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕایگەیاند: ئەو هەڵمەتەی پارتی دەستپێكردووە و كە بانگەشەی ئەوەدەكات بەهۆی ڕێكەوتنیان لەگەڵ دوو لایەنی سەدر و حەلبوسی كردوویانە دەبێتە هۆی ئەوەی كە كاندیدەكەیان بۆ پۆستی سەرۆككۆمار براوە دەبێت تەنها هەڵای ڕاگەیاندنە، چونكە كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بەو ئاسانیە ئەنجام نادرێت كە پارتی چاوەڕوانی دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، گۆڕانكارییەكان بەخێرایی ڕوودەدەن و تەنانەت سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەتایبەت (هادی عامری) بەڕوونی ئەوەی ڕاگەیاندووە كە ئەوان ڕێگەنادەن بەوجۆرە پرۆسەی سیاسی لەعێراق تێكبچێت و هێزەكانی دیكە پەراوێز بخرێن.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، زانیاریمان بەدەستگەشتووە كە ناڕەزایی لە نێو پەرلەمانتارانی سەرجەم لایەنەكان هەیە لەبەرانبەر كاندیدكردنی (هۆشیار زێباری) بە پەرلەمانتارانی رەتی سەدریشەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوە مەلەفە گەندەڵییەی كە لەسەرناوبراو هەیە و لەڕابردوودا لەسەر ئەو مەلەفانە متمانەی لێسەندراوەتەوە.

