عێراق و سعودیە یاداشتنامەیەکيان لەبواری کشتوکاڵدا واژوو کرد

گەنمی-جوتیاران
SNN
باڵیۆزخانەی سعودیە لە بەغدا رايگەياند: عێراق و سعودیە یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان لەبواری کشتوکاڵدا واژوو کرد.
باڵیۆزخانەی سعودیە لە بەغدا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە: لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی ھەماھەنگیی سعوودی-عێراقی لە میانی کۆبوونەوەکانی خولی سێیەمدا، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان لە بواری کشتوکاڵ واژووکردووە.
راشیگەیاندووە: ئامانج لە واژووکردنی یاداشتنامەکە، پتەوترکردنی ھاریکارییەکانی نێوان سعوودیە و عێراقە لە بواری کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییدا.
ھەفتەی رابردوو عێراق و سعوودیە ژمارەیەک یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان لە بواری وزە و کشتوکاڵدا واژوو کردبوو.
ساڵی رابردووش، ریاز و بەغدا رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە سعوودیە بۆ ٥٠ ساڵ، ژمارەیەک پرۆژەی وەبەرھێنان لە بواری کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییدا لە رۆژئاوای عێراق جێبەجێبکات.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش



