كازمی “كوژرانی قه‌رداش درێژكراوه‌ی هه‌وڵی هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراقه”

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق
SNN
مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، كوژرانی عه‌بدوڵا قه‌رداش ئەمیری داعشی تیرۆریست، درێژكراوه‌ی هه‌وڵی بێوچانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان و شیكاركردنیان، سه‌ره‌نجام گه‌یشته راماڵینی مۆڵگه‌ی سه‌ری رێكخراوی داعش.
کازمی لە له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، “كوژرانی ئەمیری داعشی تیرۆریست، درێژكراوه‌ی هه‌وڵی بێوچانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه، به كوشتنی ده‌یان سه‌ركرده و چه‌كداری تیرۆریست له چالاكییه نه‌وعییه‌كاندا له‌ناو عێراق و گرتنی ده‌یانی دیكه‌یان، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان و شیكاركردنیان، سه‌ره‌نجام گه‌یشته ڕاماڵینی مۆڵگه‌ی سه‌ری ئه‌م ڕێكخراوه پیسه”
دوێنێ پێنجشەممە جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له وتارێكدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئه‌وه‌ی ئیبراهیم قوڕه‌یشی ناسراو به عه‌بدوڵا قه‌رداش خه‌لیفه‌ی دوه‌می داعش له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا گه‌مارۆ درا، خۆی ته‌قاندوه‌ته‌وه و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌شی كوشتوه.

