لیستی مووچەی یەكشەممە و دووشەمەی هەفتەی داهاتوو لە SNNەوە بزانە

0
7169

SNN-عەلی حەمە سەعید

بە سستی دابەشكردنی مووچە بەردەوامی هەیە و سبەی شەممە مووچەی هیچ شوێنێك دابەشناكرێت بەڵام ڕۆژی یەكشەممە و دووشەممە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە و مووچەی چەند شوێنێک دابەشدەكرێت و هەر لە هەفتەی داهاتووشدا كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ڕابردوو نایەت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNNدراون، دابەشكردنی مووچە بەشێوەیەكی سست بەڕێوەدەچیت و وەزارەتی دارایی نایەوێت بە یەك لیست مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان رابگەیەنێت ئەوەش بۆ سیاسەتی تایبەتی سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی دەگەڕیتەوە كە نایانەوێت مووچە بە خێرایی دابەشبكرێت و ئەم سیاسەتەشیان چەند مانگێگە پەیڕەدەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی شەممە مووچەی هیچ شوێنێك دابەشناكرێت، بەڵام ڕۆژی یەكشەممە 6/2/2022 تەنها مووچەی دەزگای گشتی ئاسایش بۆمانگی یەك دابەشدەكرێت.

هاوكات ڕۆژی دووشەممە 7/2/2022 مووچە خاوەنپێداویستیە تایبەتكان دابەشدەكریت و ئەگەر پارەی پێویستیش بۆ بانقەكان دابین بكرێت ئەوا هەر لەو ڕۆژەدا مووچەی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتیش دابەشدەكرێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی ڕوونكردەوە، كە هەفتەی داهاتووش كۆتایی بەدابەشكردنی مووچە سەرجەم وەزارەت و دەستەكان نایەت و بە سستی دابەشكردنی مووچە بەو شێویەی ئێستا بەردەوامی دەبێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this