لە SNNوە هۆکاری نەمانی پارە لە بانکەکانی سلێمانی ئاشکرا دەکرێت

0
2235

SNN-عەلی حەمە سەعید

هەرچەندە چەند مانگێكە لە دوای رادەستكردنی پارەکەی بەغدا بەدابەشكردنی مووچە بە شێوەیەكی گشتی لە هەرێمی كوردستان دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بەشێوەیەكی زۆر سست بەڕێوەدەچێت نزیك دەبێتەوە لە مانگێگ تا كۆتایی بەدابەكردنی مووچە دێت، بەڵام جیاواز لەمە لەم مانگەدا لە بانقەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە گرفتی نەبوونی پارە سەریهەڵداوە، لە بەردواداچونێكی SNNدەردەكەوێت كە هۆكارەكەی بۆ وەزارەتی دارایی و بەرپرسانی پارتی لەو وەزارەتە دەگەڕێتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی ناو وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، ئەوەی باس دەكرێت كە گوایە ئیدارەی پارێزگای سلێمانی داهاتەكان ناگەڕێنێتەوە بۆ حكومەت بۆیە گرفتی نەبوونی پارە لە بانقەكانی ئەو سنوورە بوونی هەیە و مووچەی فەرمانبەران لەكاتی خۆیدا دابەشدەكرێت دوورە لەڕاستییەوە، چونكە مانگی ڕابردووش سەرجەم داهاتەكانی سنوری پاریزگای سلێمانی هاوشێوەی مانگەكانی ڕابردوو گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت و بە ئاگاداری وەزارەتی دارایی پارەخەرجكراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەژێر فشاری پارتی و بەناوی چاكسازی و گوایە وەك لێپرسینەوە و گرتنە بەری ڕێوشوێنی ئیداری ئەو كارە دەكەن وەزیری دارایی بە فەرمانێك بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانكی ناوەندی لەكارەكەی دوور خستووەتەوە، ئەمەش هێندەی دیكە گرفتەكەی قوڵكردەوە لەكاتێكدا خودی ئەو بەرێوەبەری هۆكار نەبووە بۆ نەبوونی پارە لە بانقەكان بەڵكوو دابیننەكردنی پشكی سلێمانییە لە بودجە و مووچەی فەرمانبەران.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی روونكردەوە، پارەی فرۆشتنی نەوت و خاڵە گومرگییەكانی سنوورەكە و داهاتەكانی دیكەی ناوخۆ لە سنووری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك بە ڕەزامەندی پارتی و هەر جارەو بڕە پارەیەك دەگەڕیندرێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت هاوكات هەر بە فەرمانی بەرپرسانی پارتی لە وەزارەتی دارایی مانگانە لەگەڵ ڕاگەیاندنی دابەشكردنی مووچە پارەی پێویست بۆ بانقەكان دەنێرن و مووچە دابەشدەكرێت، بەڵام چەند ڕۆژێك دوای هەولێر و بە بڕی جیاواز پارە بۆ بانقەكانی سلێمانی دابیندەكرێت كە بەشی هەموو فەرمانبەران ناكات ئەمەش گرفتەكەی زیاتر كردووە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this