چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئامانجه‌كانی بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌ت ئاشكراده‌كات

چوارچیوەی هەماهەنگی
SNN
محه‌مه‌د به‌له‌داوی سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، هه‌ندێك لایه‌ن، هێزه ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی وه‌زاره‌ت یان پۆستی حكومی ده‌زانن، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پابه‌ندی به‌شداریكردنی سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانی شیعه‌یه، ئامانجی سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه دژی پیلانگێڕییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی بوه‌ستینه‌وه كه ده‌یانه‌وێت ماڵی شیعی به‌ئامانج بگرن و هه‌وڵی لاوازكردنی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ده‌ن.
وتیشی “هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له خوله‌كانی ڕابردوودا رۆڵی پارێزه‌ری مافه‌كانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیان به‌كورد و سوننه و شیعه‌وه بینیوه، به‌تایبه‌ت له‌دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆ و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مڕۆ كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی په‌راوێز بخرێن، ئه‌مه‌ش جێبه‌جێكردنی پلانێكی مه‌ترسیداره به سه‌رۆكایه‌تی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌رێمایه‌تییه‌كان بۆ تێكشكاندنی عێراق نه‌ك ته‌نها شیعه و گۆڕینی سیستمی عێراق بۆ مه‌زهه‌بی و تائیفه‌گه‌ری.

