پیاوێک دوای 17 ساڵ لە کوشتنی هاوسەرەکەی دەستگیرکرا

0
595

SNN

پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، دوای 17 ساڵ خۆ حەشاردان، تۆمەتبارێکی کوشتنیان دەستگیرکردوه‌ كه‌ هاوسه‌ری خۆی كوشتووه‌.

عه‌لی جەمال قدووری وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگه‌یاند: دوای ئەوەی تۆمەتبارێک بەناوی ( ا – م – ح ) لەدایکبووی 1968 لەساڵی 2005 لەشارۆچکەی تەق تەق خێزانەکەی خۆی دەکوژێت و هەڵدێت تۆمەتبار تاوەکوو ئێستا چەندجارێک شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی گۆڕیوەو خۆی حەشارداوە.

وتیشی: دوای وەرگرتنی زانیاری ئەمڕۆهەینی  پۆلیسی گەرمیان / بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە لەلایەن دادگای شارۆچکەی تەق تەقەوە لەساڵی 2005 وە فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی قەزای کەلار بەپێی مادەی 406 بەندکراوەو دواتر ڕادەستی پۆلیسی شارۆچکەی تەق تەق دەکرێتەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this