دەبێت سەرۆککۆمار کۆتایی بەو دۆخە بهێنێت کە لە نێو وڵات بوونی هەیە

SNN
دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق لە ساڵیادی کوژرانی ” ئایەتوڵا محەمەد باقر حەکیم” لە نەجەف وتارێکی پێشکەش کرد بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ کەسایەتییە ساسی و کۆمەڵایەتی و سەربازییەکانی عێراق و تێیدا رایگەیاند: لە کاتی ئێستادا یادی شەهیدانی عێراق و شەهیدی میحراب دەکەینەوە.
لەم رۆژەدا یادی سەرجەم ئەو شەهیدانە دەکەینەوە کە لە پێناو خاکی عێراق گیانی خۆیان فیدا کردووە سڵاو رێز دەنێرین بۆ سەهیدانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، شەهیدانی هەڵەبجە، ئەنفال و گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە ناوەراست و باشوور لەگەڵ قوبانیانی تیرۆر.
ئاماژەی بەوەشکرد: دەمانەوێت عێراقی نوێ بنیات بنێنن کە خۆسەپاندنی تێدا نەبێت، ئیستا کاتی کار و تێپەڕاندنە دژی ئەو ئاڵانگاریەی کە رووبەروومان بووەتەوە، عێراقی سەقامگیری ئەو عێراقیە کە پارێزگاری لە هەمووان بکات نەک دەستدرێژی بکات، پێویستە پەیمانێکی نوێ ببەستین بۆ راستکردنەوەی رێچکەکە و خواست و ویستی عێراقییەکان بێت، پێویستە دەست بە حکومەتێکی نوێ بکەین کە پشتیوانی هەموان بکات و ئاسایشی نیشتمانی فەراهەم بکات، خواستی ویستی گەل بەدی بهێنێت لە هەموو رووەکانەوە و خاوەن ئیدارەیەکی عێراقی سەربەخۆبێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



