“بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت و له ناوچه شاخاویه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت”

باران بارین
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌وری ته‌واوده‌بێت له زۆربه‌ی كاته‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه‌بارانی پچڕ پچڕ و له‌ناوچه شاخاویه‌كان به‌فر ده‌بارێت، سبه‌ینێش ئاسمان له‌نێوان هه‌ور بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێت.”
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له پارێزگای هه‌رێمی كوردستان ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له زۆربه‌ی كاته‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه‌بارانی پچڕ پچڕ و به‌فرێكی كه‌م له‌ناوچه شاخاویه‌كان ده‌بارێت، به‌پێی كه‌شناسی، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 12 پله و نزمترین پله‌ی گه‌رماش 4 پله ده‌بێت، خێرایی باش له‌نێوان 5 بۆ 10 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌بێت.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ئاسمان له‌نێوان هه‌ور بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌بارانی پچڕ پچڕ به‌تایبه‌تی له‌ناوچه شاخاویه‌كان.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



