
SNN
لە ئێران ژمارەی ئەو شارانەی چوونەتە دۆخی سوری کۆرۆنا، بۆ 120 شار بەرزبووەوە، لە زۆربەی شارەکان خوێندنگاکان داخراون.
ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە پەرەسەندنی خێرادایە و ژمارەی ئەو شارانەش کە چوونەتە دۆخی سوری کۆرۆناوە، بۆ 120 شار بەرزبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە: لە ئێستادا 167 شاری ئێران لە دۆخی زەرد و 153 شار لە دۆخی پرتەقاڵی و 8 شاریش لە دۆخی شینی کۆرۆنادان.
بە پێی بڕیاری لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران، ئەم ھەفتەیە خوێندنگەکان لە زۆربەی ئەو شارانەی لە دۆخی سوور و پرتەقاڵیدان، داخراون و خوێندن تەنھا بە شێوەی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت.
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جيهانی تا ئێستا لە ئێران زياتر لە شەش مليۆن و 500 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
50 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
50 mins لهمهوپێش


