هەولێر… دوای گيانلەدەستدانی گەنجێک کەسوکارەکەی پێشمەرگەيەکی زێرەڤانيان بريندار کرد

SNN
شەوی ڕابردوو چەند كەسێك هێرشیان كردەسەر نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی لە هەولێر و لەگەڵ پاسەوانەكان بە شەڕ هاتوون پێشمەرگەيەکی زێرەڤانيان بريندار کرد، پۆلیسیش هۆكاری كێشەكە ئاشكرا دەكات.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: شەوی ڕابردوو ڕووداوێكی هاتوچۆ لە گوندی گەزنەی ڕوویداوە، بۆیە هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.
وتیشی “لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت كە شوفێرێك بە ئۆتۆمبێلێكی “تۆیۆتا لاندگرۆزەر” رەنگی سپی، خۆی بە كەسێك بە ناوی “ئەبوبەكر شوان عەزیز” ، /18 ساڵدا كێشاوە و گیانیلەدەستداوە، شوفێرەكەش هەڵاتووە”.
باسی لەوەش كرد: قوربانییەكە دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی خانەوادەی گەنجەكە لەگەڵ هێزەكانی زێرەڤانی كە پاسەوانی نەخۆشخانەكەن، دەمەقاڵی دروست دەبێت، بۆیە خانەوادەی گەنجەكە دەیانەوێت حەرەمی نەخۆشخانەكە ببەزێنن و بەلێشاو بچنە ژوورەوە، لە ئەنجامدا پاسەوانەكانی زێرەڤانی رێگری دەكەن و پێشمەرگەیەكی زێرەڤانی بریندار دەبێت.
بە وتەی هۆگر عەزیز: ئێستە شوفێری ئۆتۆمبێلەكە كە گەنجەكەی كوشتووە گیراوە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێ.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



