
SNN
د. خامۆش عومەر، پسپۆڕی یاسای دەستوری رایگەیاند: ئەگەر پەرلەمانی عێراق و لایەنەکان نەتوانن چارەسەری پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار نەکەن، مانای وایە حکومەتی نوێش پێکناهێنرێت و پرۆسەی سیاسی پەکی دەکەوێت، ئەم حاڵەتەش لە تورکیا ڕویداوە و ناچار دوبارە هەڵبژاردنیان کردوەتەوە، لەم حاڵەتەشدا ئەگەری هەیە ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق هەڵبوەشێنرێتەوە.
د. خامۆش عومەر پسپۆڕی یاسای دەستوری بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند: بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ راگرتنی کاندیدبونی هۆشیار زێباری، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان “بە سیفەتی ئیستعجال پەیوەندی بەوەوە هەیە دەبێت ئەو کەیسەی لە بەردەم دادگادایە یەکلایی بکرێتەوە ئینجا بابەتی پەیوەندیدار بە کەیسەکە بێتەوە بەردەم دادگا، واتە ئەوەی ئێستا پەیوەندی بە کاندیدی پۆستی سەرۆککۆمار هەیە یەکێکە لەو بابەتانەی ئێستا مشتومڕی لەسەرە مەسەلەی یەکێک لە مەرجەکانی تایبەت بە کاندیدبونی تێدا نییە بۆیە دەبێت ئەم پرسە یەکلایی بکرێتەوە ئینجا بچنەوە ناو پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار، ئەمە بە شێوەیەکی کاتییە بە شێوەیەک نییە بە تەواوەتی دورخرابێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: لەبارەی بونی بۆشایی یاساییش لەیەکەم دانیشتنی پەرلەمان لە 9-1 ئەنجامدرا بوو، بۆیە 9-2 دەبێتە مانگێک 7ی مانگ دیاریکراوە بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەشێوەیەکی ڕێکوپێک بەڕێوەبچێت و پێش 9ی مانگ نەچینە ناو مشتومڕێکی دەستورییەوە یاخود جۆرێک لە بۆشایی وەکو ئەوەی باسی لێوە دەکرێت.
د. خامۆش عومە دەڵێت “لە نۆی ئەم مانگەوە عێراق دەکەوێتە بۆشایی دەستووری و جۆرێک لە پێشێلکاری دەقە دەستورییەکان. وەکو وتم ئەو دەقە دەستوریانە لە عێراق ماوە زەمەنی- کاتیەکانی دیاریکردووە ئێستا ئەو سەقفە کاتیـیانەی کە دیاریکراون لەلایەن دەسەڵاتی سیاسیەوە دەبەزێنرێت واتە دەسەڵاتی سیاسی پێوەی پابەند نابێت ئەمەش ڕەنگە جۆرێک لەوە دەبێت کە پرۆسەی سیاسی لە عێراق بکەوێتە لەکارکەوتنەوە بە شێوەیەک لە شێوەکان کە نەتوانرێت ئەو بەستەڵەکە بشکێنرێت کە ئێستا دۆخی سیاسی عێراقی تێی کەوتووە”.
ئەوەشی خستوەتەڕوو: “ئەگەر بەو ئاڕاستەیەش بڕوات بە دڵنیاییەوە ئەگەر لایەنەکان جۆرێک لە سازش بۆ یەکتری نەکەن ئەوە ڕەنگە لە سیستەمێکی دیموکراتی بوینایە دەمانتوانی بڵێين دوبارە چوینە ناو جۆرێک لە هەڵبژاردنەوە بۆئەوەی بگەینە دۆخێک کە عێراق بەرەو کەنارێکی ئارام ببات”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


