
SNN
وەزارەتی دارايی و ئابووری رايگەياند: بەمەبەستی ئاگاداربون لە چۆنیەتى بەڕێوەچونى رێکارەکان و تاوتوێکردنى میکانیزمى زیادکردنى جوڵەى بازرگانى و زیاد کردنى داهات وەزيری دارايی سەردانی مەرزی باشماخی کرد.
وەزارەتی دارايی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: ئەمڕۆ دوشەممە (7/2/2022) ئاوات جەناب نورى، وەزیرى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە یاوەرى شاندێکى وەزارەت سەردانى قەزاى پێنجوێن و دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخى کرد و لەلایەن قائیمقامى پێنجوێن و بەڕێوەبەرى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ و بەڕیوەبەرى گومرگى باشماخ و پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە پێشوازى لێکرا.
راشيگەياند: ئامانجى سەردانەکەى وەزیرى دارایى و ئابورى بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربونە لە چۆنیەتى بەڕێوەچونى رێکارەکان و تاوتوێکردنى میکانیزمى زیادکردنى جوڵەى بازرگانى و زیاد کردنى داهات لەو دەروازە سنورییە.
باسی لەوەشکردووە: زیاتر لە هەفتەیەکە، وەزیرى دارایى لە سلێمانییە و لەگەڵ بەشێک لە بەڕێوەبەرى بەڕیوەبەرایەتییەکانى وەزارەت و بانکەکان کۆبوەتەوە، بە ئامانجى باش رایکردنى کاروبارى هاووڵاتییان و فەرمانگەکان و تاوتوێکردنى کێشە و ئاڵنگارییەکانى بەردەم دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران و خانەنشینان و چارەسەرکردنیان.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


