وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم چەند هەلێکی کار رادەگەیەنێت

دامەزراندن لە هەرێمی کوردستان
SNN
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان چەند هەلێکی دامەزراندنی لە سەرنتەرێکی ئۆتیزم لە ڕانیە بڵاوکردەوە و داوا دەکات لەڕێگەی فۆڕمەوە خەڵکی هەوڵی بەدەستهێنانی بدات.
وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (7-2-2022) دەڵێت، پاڵپشت بە نوسراوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و فەرمانی وەزاری وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی “ڕایدەگەیەنێن كە پێویستیمان بە دامەزراندنی ژمارەیەک ھەڵگرانی بروانامەی بەکالۆریۆس ھەیە بۆ سەنتەری ئۆتیزمی سەر بە بەرێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەلایەتی بیتوێن لە ڕانیە”.
بەم شێوەیەیی خوارەوە؛
١-کارگێری کار بەشی ئیدارە بەکالۆریوس رەگەزی مێ یەک دانە
٢- توێژەری دەرونی بەکالۆریوس رەگەز مێ یەک دانە
٣- توێژەری کۆمەلایەتی بەکالۆریوس رەگەز مێ یەک دانە
٤- پەروەردەی تایبەت بەکالۆریوس رەگەز مێ چوار دانە
٥- کارگوزار ئامادەیی رەگەز مێ یەک دانە
٦- شۆفێر ئامادەیی رەگەز نێر دوو دانە
٧- پاسەوان ئامادەیی بەرەو خوار رەگەز نێر دوو دانە پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی نێوان (24 بۆ 36) ساڵ بێت و دانيشتووى ناحیەی حاجیاوە بێت.
لە کۆتاییدا وەک تێبینی دەڵێت، “پركردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ لە ڕێكەوتی 7/2/2022 تا رێكەوتی 14/2/2022.”
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


