
دیناری عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران چەند مانگێكە بە سستی بەڕێوە دەچێت و ڕۆژانە وەزارەتێك یان چەند شوێنێكی دیاریكراو مووچەیان بەسەردا دابەشدەكرێت، بەڵام سبەی پێنجشەممە مووچەی نۆ شوێن دابەشدەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی بالای وەزارەتی دارایی بە SNNدراون سبەی پێنجشەممە دابەشكردنی مووچە بەردەوامی دەبێت و مووچەی هەریەكە لە وەزارەتی (ئەوقاف و كاروباری ئاینی، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە) دابەشدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر سبەی پێنج شەممە ئەگەری زۆرە كە مووچەی ئەم شوێنانەش دابەشبكرێت ئەگەر گرفتی كەمی سیولە لەبانقەكان دروست نەبێت كە بریتین لە (دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمیسۆنی هەڵبژاردنەكان، دەزگای مین).
ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری دابەشدەكرێت.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
16 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
16 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
18 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
16 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
16 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
18 hours لهمهوپێش



