زانیاری ورد لەسەر کۆبوونەوەی سەدر و قائانی ئاشکرا دەکرێت

سەدر و قائانی
SNN
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەی درەنگانی شەوی رابردووی نێوان سەدر و قائانی ئەوە ئاشکرا دەکات کە بەشێک چوارچێوەی هەماهەنگی شیعی شوێن بڕیارەکانی سەدر دەکەون یاخود دێنە نێو کوتلەی سەدری.
سەرچاوەکە ئەوەی بۆ میدیا عێراقییەکان روونکردەوە، هاتنی ئیسماعیل قائانی سەرۆکی مەلەفی ئەمنی ئێران بۆ عێراق و سەردانیکردنی تەواوی لایەنە شیعەکان و بەتایبەت موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە “حەنانە” شوێنی مانەوەی سەدر بۆ ئەوەیە کە کۆتایی بە ئەو ناکۆکیانە بهێنێت کەلەنێو ماڵی شیعەدا بوونی هەیە و رێگە لە گەورەبوونی ئەو دوو لەتبوونە بگرێت لە نیوان سەدر و چوارچێوەی هەمانەگی شیعەدایە.
سەرچاوەکە وتیشی” لە کۆبوونەوەی سەدر و قائانیدا سەدر ئەوەی بۆ قائانی دووپاتکردووەتەوە کە عێراق نابێتە کێشە بۆ هیچ وڵاتێک بەتایبەتی ئێرانی دراوسێ”
دەشڵێت: ئەنجامی کۆبوونەوەی نێوانیان گەیشتە ئەوەی کە بەشێک لە حزبەکانی چوارچێوەی هاوپەیمانی شیعی بێنە نێو کوتلەی سەدرییەوە بەمەش گەورەترین کوتلەی شیعە لە عێراق دروستدەبێت و دەتوانرێت حکومەت پێکبهێنرێت.
لە درێژەی قسەکانیدا ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد، قائانی نامەیەکی دەستنووسی عەلی خامنەی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە موقتەدا سەدر داوە، کە تێدا عەلی خامنەی داوای پاراستی رێڕەوی ئاشتی لە عێراقدا دەکات و داوا دەکات کە ماڵی شیعە بە یەکخراوەی بمێنێتەوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
3 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
5 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
5 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
3 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
5 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
5 hours لهمهوپێش



