وەزارەتی شەهیدان کرێی خوێندنی منداڵانی شەهید و ئەنفالکراوان خەرجدەکات

SNN
وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەياند: لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوەوە دەستدەکرێتەوە بە خەرجکردنی کرێی خوێندنی منداڵانی شەهید و ئەنفالکراوان و داواش لە خوێندکاران دەکات لەماوەی دیاریکراودا سەردانیان بکەن بە پێچەوانەوە ئەو مافەیان نامێنێت.
وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان لە راگەیەندراوەێکدا بڵاویکردوەتەوە: ئاگاداری سەرجەم خوێندکارو قوتابیانی کوڕو کچی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیکراو و گیراوی سیاسی (خۆی یان یەکێک لە منداڵەکانی) کە لە زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانەکان دەخوێنن لەناو هەرێم بەپێی یاساو ڕێنماییەکانی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان وئەنفالکراوان، زیندانیکراو و گیراوی سیاسی سوودمەند دەبن بۆ ساڵانی خوێندنی (2019-2020) بەرەو خوار.
ئاشکراشیکردوو: ئەو قوتابی و خوێندکارانەی تا ئێستا مامەڵەی وەرگرتنی کرێی خۆێندن و دەرماڵەیان نەکردووە یان نەیان هێناوە بۆ ساڵانی خوێندنی پێش 2019-2020 پێویستە لە ماوەی (15) ڕۆژدا لە ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتى (13-2-2022) تاکو 28-2-2022 سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەگشتیەکانی کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوان لە (هەولێر- سلێمانی- دهۆک) و بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانیە سیاسیەکان و بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانى کەرکوک بکەن بۆ کارى پێویست.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە: گەر لەکاتی داواکراودا سەردانیان نەکەن مافی داواکردنیان کرێی خوێندنەکانیان نامێنێت.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش



