
SNN
قایمقامی ھەولێر رايگەياند: بڕیاری ھاوردەکردنی سووتەمەنی و غاز بۆ ئەوەیە کە لەو ڕێگەیەوە بتوانین نرخەکەی دابەزێنین، بۆیە پێویستە ئەو سووتەمەنی و غازەی ھاوردە دەکرێت نرخی لەوەی ئێستا ھەیە هەرزانتر بێت.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەياندووە: ”بڕیار دراوە کە سووتەمەنی و غاز لە عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان ھاوردە بکرێت، ئەمەش ڕێگایەکە بۆ ئەوەی نرخی سووتەمەنی و غاز لە ھەرێمی کوردستان لەوەی ئێستا ھەیە هەرزانتر بێت، بۆ ئەوەی ڕێککەوتن بکرێت و بەغدا ڕێگە بدات، پێویستە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا بکات ”.
نەبەز عەبدولحەمید وتیشی: ”نرخی سووتەمەنی لە ھەولێر ئێستا دیارە و بەنزین لە 690 دەستپێدەکات و لە عێراق نرخی یەک لیتر بە 450 دینارە و نەوت و غازیش گرانە، بۆیە پێشبینی دەکەین کە سووتەمەنی و غاز ھاوردە بکرێت و نرخەکەی ھەر ھیچ نەبێت بۆ ھەر لیترێک سووتەمەنی 200 دینار کەمتر بێت و غازیش هەرزانتر بێت، ئەوەش کارێکی باشە و لە قازانجی ھاووڵاتییاندایە، ھەر بۆیەش ئەو بڕیارە دراوە”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
12 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
13 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
12 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
13 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
15 hours لهمهوپێش



