سەندیکای پارێزەرانی کوردستان “بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی نادەستوورییە”

ئەنجوومەنی دادوەری دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN
سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق لە بارەی یاسای نەوت و غازی ھەرێم بە سیاسیی ناو دەبات.
سەندیکای پارێزەرانی کوردستان ڕایگەیاند، دادگای فیدڕاڵی عێراق لە بری دەرکردنی بڕیاری یاسایی و دەستووریی، بڕیارێکی سیاسی دژی ھەرێمی کوردستان و قەوارە و دەسەڵاتە دەستورییەکانی دەرکردووە، لە کاتێکدا ئەو دادگایە پێویستە وەک مەرجەعێکی دادوەری، ببێتە شوێنی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و لابردنی مەزڵومییەتی سەر گەلانی عێراق و ھاووڵاتییانی.
سەندیکاکە ئاماژەی بەوەش کردووە، دادگای فیدراڵی بووەتە لایەندار و کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراقی ئاڵۆزتر و قووڵتر کردەوە و ناوەڕۆکەکەی تەواو نادەستووریی و نایاساییە.
سەندیکای پارێزەران ئەوەشی خستووەتەڕوو، دادگای فیدڕاڵی، بە تەواوی پێشێلی ماددەی (112)ی دەستووری ھەمیشەییی عێراقی کردووە، کە زۆر بە ڕوونیی و ئاشکرایی دان بە مافی حکومەتی ھەرێمەکان و پارێزگاکاندا دەنێت، بۆ بەڕێوەبردنی ھاوبەشی نەوت و گاز لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش



