وەزارەتی دارایی و ئابووری یەکەم زەنگی مەترسی لەسەر مووچە لێدا

مووچە و وەزارەتی دارایی
SNN
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تائێستا بەغدا 200 ملیار دینارەکەی پشکی هەرێمی کوردستانی بۆ مانگی یەکی ئەمساڵ رەوانە نەکردوە و ئەوەش دابەشکردنی موچەی خاوکردوەتەوە، بۆیە بۆ ئەوەی موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکان لەوە زیاتر دوانەکەوێت بڕیاردراوە لەداهاتی نەوتی مانگی شوبات دابەشکردنی موچە بەردەوام دەبێت.
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە
جارێكی دیكه وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی ئەو (200 ملیار) دینارەی کە وەک سلفە بۆ تەواوکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەکاردەهێنرا دواخستووە. هەرچەنده بەپێی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵی سالى(٢٠٢١) دەبوو لەو بڕە زیاتری بناردایە، بەڵام بۆ مانگی (١)تا ئهمرۆ( ١٦/شوباتی ٢٠٢٢) ئەو بڕەشی نەناردووە، بۆیە دابەشکردنی مووچە تا ڕادەیەک خاوبووەتەوە… بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی ,کارەبا، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، خانەنشینی سەربازی و شارستانی ) زیاتر دوانەکەوێت. بڕیارماندا لە داهاتی نەوتیی مانگی ٢/ ٢٠٢٢ دابەشکردنی موچەی مانگی (١) بەردەوام بێت.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 hours لهمهوپێش



