لە SNNەوە سیناریۆكانی دابەشكردنی مووچە ئاشكرا دەكرێت

0
5085

SNN-عەلی حەمە سەعید

هەرچەندە پێشتر حكومەتی هەرێم لە زاری وتەبێژەكەیەوە چەنیدن جار جەختیان لەوەكردووەتەوە كە لەهەموو 25ی مانگێك دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكەن، بەڵام چەند مانگێكە دابەشكردنی مووچە زۆر بەسستی بەڕێوەدەچێت و هەمیشە حكومەتی هەرێم بیانووی بۆئەوە هێناوەتەوە كە بەغدا 200 ملیار دینارەكە درەنگ دەنێرێت، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایش سیناریۆكانی دابەشكردنی مووچە لە مانگەكانی داهاتوو ئاشكرا دەكات ئەگەر بەغدا بەردەوام بێت لە نەناردنی 200 ملیار دینارەكە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسیكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی دارایی و هەروەها ئەنجومەنی وەزیرانەوە هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دیارینەكراوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی داهاتی پێویست لەبەردەستدا نییە بۆ دەستكردن بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بە بێ‌ لێبڕین چونكە ئەو داهاتەی لە خەزێنەی وەزارەتی دارایی هەبوو كە بڕی زیاد لە 400 ملیار دیناربووە 200 ملیار دیناری لە تەواوكاری مووچەی مانگی ڕابردووی فەرمانبەران خەرجكراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا نزیكەی 300 ملیار دینار لە خەزێنەی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم هەیە و هاوكات وابڕیارە كە لەم هەفتەیەشدا نزیكەی 500 ملیار دیناری داهاتی فرۆشتنی نەوتیش بگەڕێتەوە سەر خەزێنەی وەزارەتی دارایی، بەڵام هێشتا بەشی دابەشكردنی مووچە ناكات بە بێ‌ لێبڕین بۆیە حكومەتی هەرێم سیناریۆی دیكەی هەیە بۆ دابەشكردنی مووچە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەروو، ئگەر حكومەتی هەرێم دڵنیا بوویەوە كە بەغدا سوورە لەسەر نەناردنی 200 ملیار دینارەكە ئەوا ئەوكات حكومەتی هەرێم بەناچاری دەستدەكاتەوە بە لێبڕینی مووچە بە ڕێژەیەك كە لەگەڵ داهاتی بەدەستی حكومەت یەكبگرێتەوە هەر 30 رۆژ جارێك مووچە دابەش بكات، سیناریۆیەكی دیكەش ئەوەیە كە مووچە لە 30 ڕۆژ جارێك بكرێت بە 45 ڕۆژ بە بێ لێبڕین دابەشبكرێت، بەڵام تائێستا حكومەت لە چاوەڕوانی بەغدایە بڕیاری كۆتایی بدات لە نەناردنی 200 ملیار دینارەكە و پاشان یەكیچك لەو سیناریۆیانە بكەوێتە بواری جیبەجێكردنەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this