“هاووڵاتیيان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌هۆى شه‌ڕى ئۆكرانیاوه‌ نرخى كاڵا گران نابێت”

0
511

SNN – عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: ناتوانین به‌رده‌وامبین له‌ هاورده‌كردنى كاڵا و شمه‌ك له‌ ئۆكرانیاوه‌ له‌ ئێستادا، ده‌شڵێت: “جێگره‌وه‌مان دۆزیووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌و كاڵا و شمه‌كانه‌ى كه‌ له‌ ئۆكرانیاوه‌ هاورده‌مان ده‌كردن و نرخى كاڵا گران نابێت”.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27ى شوبات، سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: “ئەو بارودۆخەی كە لە ئۆكرانیا دەگوزەرێت بەهۆی شەڕی لەگەڵ ڕوسیا كاریگەری لەسەر كاری بازرگانی هەرێمی كوردستانیش دەبێت، چونكە ئێمە لە هەرێمی كوردستان پەیوەندی بازرگانیمان لەگەڵ ئۆكرانیادا هەیە، بەرهەمی ئۆكرانیا كە هاورده‌مان دەكرد بیرتیبوون له‌: خواردن، شەربەت، شیرەمەنی، ئەندۆمی، پاككەرەوە، خەڵوز و زۆر بەرهەمی دیكە، بەڵام لە ئێستادا هەموو ئەم بەرهەمانە هاوردە ناكرێت و رێگاكان بە تەواوی داخراون”.

سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی له‌باره‌ى راگیرانى هه‌ورده‌ى ئۆكرانى بۆ هه‌رێم ئاشكرایده‌كات: “بەهۆی ئەوەی بۆماوەی 30 رۆژ باری نائاسایی لە ئۆكرانیا راگه‌یه‌نراوه‌ ناتوانین بەردەوامبین لەسەر هاوردەكردنی كاڵا، بەڵام هاوردەنەكردنی ئەو شمەك و كاڵایانەی كە لە ئۆكرانیاوە هاوردەمان دەكرد كاریگەری ئەوتۆیان لەسەر بڕ و نرخی بەرهەمەكان لە بازاڕەكانی كوردستاندا نابێت، چونكە هاوشێوەی ئەو كاڵا و بەرهەمانەی لە ئۆكرانیاوە دێنە كوردستان جێگرەوەیان هەیە، دەتوانرێت لە وڵاتانی دراوسێوە هەموو ئەو كاڵایانە هاوردە بكرێن”.

سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دڵنیاى ده‌داته‌ هاووڵاتییان و باش له‌وه‌شده‌كات: “دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتییان كە كە رەوشی ئێستای ئوكرانیا كاریگەری ئەوتۆی بۆسەر ئابووری هەرێمی كوردستان نابێت، لە ئێستادا بازرگانان لە هەوڵی ئەوەدان جێگرەوەی بەرهەمە ئۆكرانییه‌كان بدۆزنەوە، بەتایبەت لە وڵاتانی دراوسێ وەك ئێران و توركیا بۆ ئەوەی بتوانن كاری خۆیان بەردەوامى پێبده‌ن”.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this