بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیکرد لە باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق

0
507

SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە ماتی لاسیلا، باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق، لە دیدارێکدا تاوتوێی دواین پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێم کرا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای ئاماژەدان بە پێشھاتە سیاسییەکان و ھەنگاوەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، ھەڵوەستەیکرد لەسەر سیاسەتی یەکێتی و روونیکردەوە کاتێک دەڵێن حکومەتی خزمەتگوزار و تەوافق لەسەر بنەمای شەراکەت و ھاوبەشێتی راستەقینە، لەپێناو سەقامگیری سیاسی، ئابووری، ئەمنی و خوشگوزەرانی زیاترە لە وڵات، نەک ئەوەی سیاسەتی پەراوێزخستن و سەپاندنی زۆرینە بکرێتە بنەما، کە لەم ھەلومەرجەدا ئەم جۆرە بیرکردنەوە و ھەنگاوانە دۆخی عێراق و ھەرێم بەرەو ئاڵۆزی دەبات و بەربەست و رێگرییەکانیش زۆرتر دەبن لە بەردەم چاکسازی و خزمەتکردندا.

وەک کوردیش بۆ کۆی پرسەکان لەگەڵ یەکڕیزی کوردستانین و نامانەوێت لە دەرەوەی بەرەی نیشتمانیی ھیچ ھەنگاوێک بنێین، بەڵام کاتێک لە دەرەوەی ئیرادەی نەتەوەیی و بەرژەوەندی گشتی رێککەوتن بکرێت، یەکێتیش خاوەنی ستراتیژی خۆی دەبێت و پەنا بۆ رێگا چارەی تر دەبات کە بەدڵنییایەوە ھەر ھەنگاوێکیش بنێین بەرژەوەندی گشتی تێدا دەپارێزرێت و پاراستنی مافی میللەتەکەمان لەسەر ھەموو پۆست و ئیمتیازاتێکەوە دەبینین.

ھەر لە دیدارەکەدا بە گرنگییەوە باس لە رۆڵی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە جەنگی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کرا و ھاریکار و ھاوکاری نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان بە فاکتەری ئارامی و ئاسایشی زیاتر لە قەڵەم درا.

 

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this