“ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ند نه‌بێت به بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى به‌شه بودجه‌ى ساڵانه‌ى ده‌بڕین”

SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى پرۆژه یاساى نه‌وت و غازین، ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ند نه‌بێت به بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى عێراق ناچارین به‌شه بودجه‌ى ساڵانه‌ى ببڕین”.
مانگى شوباتى ئه‌مساڵ دادگاى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى سێ سكاڵا كه مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى 2012 و 2019 دانیشتنى خۆى ئه‌نجامدا و له دانیشتنه‌كه‌دا بڕیاریدا كه پرۆسه‌ى فرۆشتن و هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم به نایاسایی له‌قه‌ڵم بدات، له‌دواى بڕیاره‌كه‌ش حكومه‌تى عێراق هه‌نگاوه كردارییه‌كانى جێبه‌جێكردنى ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى ده‌ستپێكردووه.
عارف عه‌بدولجه‌لیل، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى ئازار، رایگه‌یاند: “له ئێستادا ئێمه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى پرۆژه یاساى نه‌وت و غازین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له‌ڕێگه‌ى ئه‌و پرۆژه یاسایه‌وه كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كى دروست و به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین و كۆتایی به قه‌یرانى نێوانیان بهێنین”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌باره‌ى ویستى حكومه‌تى هه‌رێم به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى ده‌ڵێت: “له ئێستادا حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ك ئه‌وه‌ى كه ده‌رده‌كه‌وێت ویستى نییه كه كه‌یسى نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بكات، ئه‌مه‌ش كارێكى نادروسته و هاوپه‌یمانه سیاسییه‌كانیشیان تووشى شه‌رمه‌زارى ده‌كات”.
عارف عه‌بدولجه‌لیل هۆشدارى ده‌داته هه‌رێم له ئه‌گه‌رى راده‌ستنه‌كردنى نه‌وت و ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر هه‌رێم به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى ئێستاى ئێمه ناچارده‌بین له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌شه بودجه‌ى ساڵانه‌ى ببڕین”.
SNN Archives
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش

