“ئێستا داهاتى هه‌رێم به‌بێ پاره‌كه‌ى به‌غدا یه‌ك ترلیۆن دیناره”

لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دراوى 10 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
دوو ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نن: ئێستا داهاتى هه‌رێم به‌بێ پاره‌كه‌ى به‌غدا یه‌ك ترلیۆن دیناره، ده‌شڵێن: “خەرجنەکردنی پێشینەی مانگانەی فەرمانگە، نەخۆشخانەکان و شایستەی دارایی کۆمپانیاکانی دەرمان و پاککردنەوەی شارەکان لەلایەن حکومەت و وەزارەتی داراییەوە هیچ پاساوێکی نیە”.
د.شێرکۆ جەودەت و عومەر گوڵپی، ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى ئازار، به‌یاننامه‌یه‌كى هاوبه‌شیان بڵاوكردووه‌ته‌وه له‌باره‌ى داهاتى هه‌رێم و خه‌رجنه‌كردنى شایسته‌ى كۆمپانیاكانى ده‌رمان و خۆڵ و خاشاك و مووچه‌خۆرانى هه‌رێم كه تێیدا هاتووه، “پاش بەدواداچوون و دڵنیابوونەوە لەو زانیارییانەی پێی گەیشتووین، بۆ رایگشتی رادەگەیەنین کە دواخستنی مووچەی مووچەخۆران و خەرجنەکردنی پێشینەی مانگانەی فەرمانگە و نەخۆشخانەکان و شایستەی دارایی کۆمپانیاکانی دەرمان و پاککردنەوەی شارەکان لەلایەن حکومەت و وەزارەتی داراییەوە هیچ پاساوێکی نیە”.
ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، “داهاتی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا زیاترە لە (یەک ترلیۆن دینار) بەبێ (200) ملیارەکەی بەغدا، ئەم پارەیە بەشی مووچە و خەرجییەکانی خزمەتگوزاریی دەکات”.
به‌یاننامه‌كه‌ى ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كاتێكدایه كه به‌هۆى دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه‌وه له ئێستادا بایكۆت له به‌شێك له فه‌رمانگه‌كانى هه‌رێم ده‌ستیپێكردووه، هاوكات له سلێمانى كێشه‌ى نه‌مانى ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌كاندا زۆر به روونى هه‌ستیپێده‌كرێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه كۆمپانیاكانى كۆكردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاك له هه‌ڵه‌بجه و سلێمانى بایكۆتیان ده‌ستپێكردووه به پاساوى ئه‌وه‌ى كه وه‌زاره‌تى دارایی ئاماده نییه مووچه بۆ كرێكاره‌كانیان دابینبكات.

