هۆشدارییه‌ك له بانكى ناوه‌ندى عێراقه‌وه بۆ حكومه‌ت

بانكى ناوه‌ندى عێراق | فۆتۆ: Alarab
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بانكى ناوه‌ندى عێراق هۆشدارى دایه ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له‌باره‌ى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رووسیا و رایگه‌یاند: پێویسته په‌له‌نه‌كه‌ن له ئه‌نجامدانى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا به‌هۆى ئه‌و سزایانه‌ى كه له‌سه‌ریه‌تى.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى ئازار، بڵاوكراوه‌ته‌وه بانكى ناوه‌ندى عێراق ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ئاگادار ده‌كاته‌وه، “پێویسته په‌له‌نه‌كه‌ن له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رووسیا و به‌ستنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته به‌هۆى ئه‌و سزایانه‌ى كه له‌سه‌ریه‌تى له ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا”.
بانكى ناوه‌ندى عێراق له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “به‌هۆى هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕ له دژى ئۆكرانیا، وه‌زاره‌تى خه‌زێنه و ئابوورى ئه‌مریكا سزاى ئابوورى سه‌پاندووه به‌سه‌ر رووسیادا بۆیه له گه‌رى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته سیستمى بانكى و دارایی عێراق ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و پێویسته ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ره‌چاوى ئه‌م بابه‌ته بكات”.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا بانكى ناوه‌ندى عێراق حكومه‌ت راده‌سپێرێت كه، “رێوشوێنى پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى سیستمى دارایی و بانكى عێراق بپارێزێت له كاریگه‌رییه‌كانى ئه‌و سزا ئابوورییانه‌ى كه خراونه‌ته سه‌ر رووسیا”.
به‌یاننامه‌كه‌ى بانكى ناوه‌ندى له‌كاتێكدایه كه عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه بازرگانى له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌یه، به‌پێى ئاماره‌كان ته‌نیا له ساڵى 2019 قه‌باره‌ى بازرگانى نێوان ئه‌و دوو وڵاته 139 ملیۆن دۆلار بووه.

