“ئه‌گه‌ر جه‌نگى جیهانى سێیه‌م رووبدات شه‌ڕى چه‌كى ئه‌تۆمى ده‌بێت”

سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا | فۆتۆ: AP
SNN
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر ئۆكرانیا چه‌كى ئه‌تۆمى ده‌ستبكه‌وێت ده‌بێته گه‌وره‌ترین مه‌ترسى بۆ سه‌ر ئێمه، ده‌شڵێت: “ناكرێت رێگه‌بده‌ین جه‌نگى جیهانى سێیه‌م رووبدات، چونكه ئه‌و شه‌ڕه شه‌ڕى ئه‌تۆمه”.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئۆكرانیا له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا كه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى جه‌زیره‌ى قه‌ته‌رى ئه‌نجامیدا رایگه‌یاند: “ئۆكرانیا مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ى ئێمه هه‌ر بۆیه‌شه ئێمه بژارده‌ى شه‌ڕمان هه‌ڵبژاردووه”.
وتیشى: “ئه‌گه‌ر ئۆكرانیا ببێته خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى مه‌ترسى گه‌وره بۆ سه‌ر ئێمه دروستده‌كات”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا باسى له ئه‌گه‌رى داگیركردنى ئۆكرانیا له‌لایه‌ن رووسیاوه كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه نامانه‌وێت ئۆكرانیا ببێته كۆڵۆنى و ناوچه‌یه‌كى داگیركراو له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، من ئه‌م بابه‌ته‌ش به (خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان) گوزارشت ناكه‌م، ئه‌گه‌ر ئۆكرانیا بكه‌وێته ژێر ده‌ستى ئێمه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ده‌كه‌ین و به‌ته‌واوه‌تیش مافى خه‌ڵكى ئه‌و وڵاته پارێزراو ده‌بێت”.
لاڤرۆڤ له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا باسى ئه‌گه‌رى روودانى جه‌نگى جیهانی سێیه‌مى كرد و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، “جه‌نگى جیهانى سێیه‌م جه‌نگێكى مه‌ترسیداره، چونكه جه‌نگى چه‌كى ئه‌تۆمییه و وڵاتان له‌و شه‌ڕه‌دا ده‌ست بۆ ئه‌تۆم ده‌به‌ن، بۆیه پێویسته رێگه له روودانى بگرین، هیچ كه‌سیش له‌م شه‌ڕه‌دا براوه نابێت”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا داواى له هاووڵاتییانى ئۆكرانیا كرد، “به‌رهه‌ڵستى نه‌كه‌ن و خۆیان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رووسیا ناچارنه‌بێت به تووندوتیژى ناوچه‌كانیان داگیر بكات”.
SNN Archives
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش

