“حكومه‌تى نوێى عێراق له‌دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زان پێكدێت”

0
647
لۆگۆى حكومه‌تى عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: پێشبینى ده‌كه‌م رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو پرۆسه‌ى خۆكاندید كردن بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق دووباره‌ بكرێته‌وه‌، ده‌شڵێت: “له‌دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زان حكومه‌تى نوێى عێراق پێكدێت”.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2ى ئازار، یاسر ئه‌سكه‌نده‌ر وتوت، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: “پێشبینى ده‌كه‌ین رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو دووباره‌ ده‌رگاى خۆكاندید كردن بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق بكرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ته‌واوى لیژنه‌ په‌رله‌مانییه‌كان له‌ هه‌فته‌ى داهاتوودا پێكده‌هێنرێن”.

له‌باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وتیشى: “به‌ بۆچوونى من له‌دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه‌ حكومه‌تى نوێى عێراق پێكدێت”.

قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌ى نزیكه‌ى چوار مانگ تێپه‌ڕیوه‌ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، چونكه‌ له‌ رۆژى 10ى تشرینى یه‌كه‌مى 2021 هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق ئه‌نجامدرا، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به‌هۆى ململانێ سیاسییه‌كانه‌وه‌ حكومه‌ت پێكنه‌هێنراوه‌.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this