
SNN
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر ئەمرۆ هەینی رایگەیاند: ئۆکرانیا لە ژێر چەکی رووسیادا رۆژانە دەهەژێت، پێویستە بەزوترین کات رووسیا داگیرکارییەکانی رابگرێت، کە بەهۆی سیاسەتەکانی ئەمریکاوە روویداوە.
قسەکانی سەدر لە وتاری جومعەیدا بوو لە نەجەف و ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی ئێستا لە ئۆکرانیا روودەدات زوڵمی مرۆڤە بەرامبەر مرۆڤ، بۆیە پێویستە لەسەر سەرجەم رێکخراوەکانی جیهان کە هاوکاری ئۆکرانیا و داواکارییەکانیان بن، تەواوی بریندارەکان بگرنە خۆیان و، خۆراک و دەرمانی پێویستیان بۆ فەراهەم بکەن.
روونیشی دەکاتەوە، داوایەکی بەپەلە لە وڵاتی رووسیا دەکەم کە بەزووترین کات هێزەکانیان لە ئۆکرانیا بکشێنەوە و دووبارە دەرگای گفتووگۆ بەرووی یەکدا بکەنەوە، وە گفتووگۆی ژیرانە یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی هەموو ئاینە ئاسمانییەکان پەیامی هەریەکە لە پێغەمبەرانی (موسا، عیسا، محەمەد)ە بووە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



