بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى تا ئێستا 30 كاتژمێر له‌گه‌ڵ خوێندكارانى ناڕازى كۆبووه‌ته‌وه

كۆبوونه‌وه‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى خوێندكارانى ناڕازى | فۆتۆ: SNN
SNN
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له ماوه‌ى رابردوودا 30 كاتژمێر دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ خوێندكارانی ناڕازی ئه‌نجامداوه و گوێى بۆ كێشه و داواكارییه‌كانیان گرتووه، دواتر به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنى كردووه بۆ چۆنیه‌تى جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كانیان.
هۆكارى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ خوێندكاران له ماوه‌ى رابردوودا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی چەند کێشەیەکی وەک، دهرماڵە و كێشه‌ى به‌شه ناوخۆییه‌كان خوێندكاران و گواستنەوە، هەر بۆ ئەو مەبەستانەش خوێندکاران هاتبوونە سەر شەقامەکان
پاش دروستبوونى ناڕهزایهتيیەکان بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى سەرەتا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى خوێندكارانى ناڕازى لە دەباشان كۆبووه‌وه به مه‌به‌ستى به‌دواداچوون و گوێگرتن لە كێشه‌كانیان، دواتر له 5ى كانوونى یه‌كه‌مى 2021، له هۆڵى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى له سلێمانى له‌گه‌ڵ 121 خوێندكار كه نوێنه‌رى خوێندكارى زۆرینه‌ى زانكۆ و پهیمانگاكانبوون كۆبووه و بهڵێنیدا به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانیان بكات، له‌دواى ئه‌وه له ماوه‌ى كه‌متر له دوو مانگدا به بڕى زیاتر 9 ملیار دینار پرۆژه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌شه ناوخۆییه‌كان و دابینكردنى پێداویستیه‌كانى خوێندكارانى ده‌ستپێكرد، پاشان به هه‌وڵى خۆى توانى ده‌رماڵه‌ى خوێندكاران بگه‌ڕێنێته‌وه.
هەر لەم چوارچێوەیەدا دوێنێ شەممە، 5ی ئازار، لە هۆڵی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بۆ جاری سێیەم لەگەڵ نوێنەری 115 خوێندکاری ناڕازی بۆ ماوەی 8 کاتژمێر و نیو کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەی ئەمجارەدا د.ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی و نوێنەری مەکتەبی ئیدارە و دارایی گشتی ئامادەیبوون، گفتوگۆی ورد و ھەمەلایەنە لەسەر بارودۆخی خوێندن و کێشەکانی خوێندکاران کرا و ھەڵسەنگاندن بۆ ئەو پرۆژانەش کرا کە بۆ بەشەناوخۆییەکان جێبەجێکران لەسەر ئەرکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش



