بە چاودێری بافڵ جەلال تاڵەبانی رێکخراوێک بۆ خزمەتکردنی خوێندکاران دادەمەزرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی بۆ ماوەی نزیكەی نۆ كاتژمێر بافڵ جەلال تاڵەبانی بە ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵا لەگەڵ نوێنەری خوێندكارانی ژمارەیەك لە زانكۆ و پەیمانگاكان كۆبوویەوە، خوێندكارێكی بەشدا بووی كۆبوونەوەكە لە SNNەوە باس لە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە دەكات، كە چەندین بڕیاری گرنگ لەبەرژەوەندی خوێندكاران دەركراون.
حەكیم سەردار، یەكێك لەو خوێندكارانەی كە بەشداری كۆبوونەوەكەی كردبوو لەگەڵ بافل جەلال تاڵەبانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەم كۆبوونەوەیەش هاوشێوەی كۆبوونەوەكانی دیكەمان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی یەكێك بوو لەو كۆبوونەوانەی كە بڕیاری زۆر گرنگ و پێویستی تیادا درا لەبەرژەوەندی كۆی گشتی خوێندكاران بە بێ جیاوازی، بەجۆرێك لەسەرەتادا نوێنەری سەرجەم زانكۆكان ڕاپۆرتی خۆیان ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد، كە لەماوەی ڕابردوودا چییان بۆ كراوە و ئەو بەڵێنانەی پێیاندرابوو تا چەند جێبەجێكراون كە جێگای ڕەزامەندی هەموو لایەك بوون، هاوكات خوێندكارانیش هەر پرسیاریكیان هەبوو ئاراستەی ئارام محمەد وەزیری خوێندنی باڵایان كرد و وەڵامی پێویستیان وەرگرت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا خوێندكاران كۆمەڵێك داواكاری و پێداویستیان ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەزیری خوێندنی باڵا كرد و داوایانكرد هاوشێوەی ڕابردوو كار لەسەر ئەو داواكارییانە بكرێت، بە خۆشحاڵییەوە هەر لەو كۆبوونەوەیە لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە بەڵێنی جێبەجێكردنیان درا بەتایبەت لەڕووی بابەتی پارالێل و بابەتی دەرماڵە و هاوكاریكردنی خوێندكاران، هاوكات قۆناغی دووەمی پلانەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەنجامدانی چەندین كۆنفرانسی گرنگە لە زانكۆكان كە تیایاندا چەندین هەلی كاریان تیادا ڕادەگەیەندرێت بۆ خوێندكارانی زانكۆكان.
ئەو خوێندكارە بەشداربووەی كۆبوونەوەكەی بافل جەلال تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو، لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لەوەكرا كە دەبێت تا 27ی ئەم مانگە پرۆپۆزەڵێك بنوسین بۆ سەرلەنوێ دامەزراندنی ڕێكخراوێكی خوێندكاران كە بەڕاستی گوزارشت لە نوێنەرایەتی سەرجەم خوێندكاران بكات و كاری سەرەكی ئەم ڕێكخراوە خزمەتكردنبێت بە چینی خوێندكاران لەڕووی زانستی و ڕۆشنبیرییەوە ڕاستەوخۆش لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی چاودێری كارەكانی ئەو ڕێكخراوە دەكرێت بۆ ئەوەی بتوانێت زۆرترین خزمەت بە خوێندكاران بكات بە بێ جیاوازی بیركردنەوە و حزبایەتی.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
2 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
2 hours لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
2 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
2 hours لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
23 hours لهمهوپێش



